ھێنانی بەش

کوردستان

کۆمپانیاکانی نەوت دەست بە کارکردن دەکەنەوە و گەرەنتی پاراستنیان پێدەدرێت

کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەستیان بە کارەکانیان کردەوە، ئەمەش دوای ڕاگرتنی کارەکانیان بۆ ماوەی دوو مانگ بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی ئێران و دروستبوونی مەترسیی ئەمنی لەسەر کێڵگە نەوتییەکان. بەپێی زانیارییەکان، دەستپێکردنەوەی

هۆکاری دواخستنی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی ڕووداوەکەی لالەزار

وا بڕیاربوو ئەمڕۆ بەیانی کاتژمێر 10 لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و 10 لە دەستگیکراوانیتری لالەزار، دادگاییبکرێن. بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی سکاڵاکاران و زۆری پەڕاوەکان دواخرا. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7/5/2026 بڕیاربوو لە دادگای دووی

هەرێمی کوردستان و بەلجیکا پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 07-05-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یان يامبۆن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری داراییی بەلجیکا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشينى بەلجیکا و دوایین

گەلی عەلی بەگ؛ تراژیدیای خێزانێکی خەلیفان

لە کاتێکدا پێنج ڕۆژ بەسەر کارەساتی کەوتنی ئۆتۆمبێلی خێزانێکی خەلیفانی بۆ ناو ڕووباری گەلی عەلی بەگ تێپەڕ دەبێت، تیمەکانی بەرگریی شارستانی سۆران لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندان و هەموو تواناکانیان خستووەتە گەڕ بۆ کۆتاییهێنان بە چاوەڕوانییە

تەرمی یەکێک لەو سێ کەسەی رووداوەکەی گەلی عەلی بەگ دۆزرایەوە

دوای چوار رۆژ لە گەڕان، تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران توانیان تەرمی یەکێک لەو سێ کەسە بدۆزنەوە کە لە رووداوێکدا کەوتنە نێو رووباری گەلی عەلی بەگ. تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە درێژایی چوار رۆژی رابردوو، پرۆسەیەکی چڕی گەڕانیان دەست

حکومەتی هەرێم ڕەتی دەکاتەوە بەغداد بڕێکی کەمی گەنمی جووتیاران وەربگرێت

بڕیارەکەی حکوومەتی فیدراڵی بۆ وەرگرتنی تەنیا 400 هەزار تۆن گەنم رەت دەکرێتەوە لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و رایدەگەیەنێت، ئەم بڕە کەمتر لە 25%ـی کۆی بەرهەمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمە، کە بە زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن دەخەمڵێندرێت. هیوا عەلی

لە بازگەی مەخموور ڕێگری لە کاسبکاران دەکرێت کەلوپەل بهێننە قەزاکە

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بازگەی مەخموور (بازاڕگە) ڕێگری لە بردنی کەلوپەل، خۆراک و پێداویستییەکانی ژیان بۆ ناو قەزاکە دەکەن، ئەمەش بازاڕەکانی شارەکەی تووشی گرفت کردووە. رزگار محەممەد، قایمقامی قەزای مەخموور باس لە بابەتێک دەکات کە

بیارە بەربژێرە بۆ باشترین گوندی گەشتیاری لە جیهاندا

بیارە تاکە کاندیدی هەرێمی کوردستان و عێراقە بۆ بەدەستهێنانی باشترین گوندی گەشتیاری لە جیهاندا، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە، هەموو مەرجەکانی کاندیدبوون لە بیارەدا هەبوون. چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە، باس

وەزارەتی پەروەردە 5 نمرە دەداتە هەموو قوتابیانی پۆلی 12

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، 5 نمرە بدرێتە هەموو قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ئەوەی بتوانن بەشداریی لە تاقیکردنەوەی نیشتمانی (وەزاری) دا بکەن. بەگوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەو 5 نمرەیە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکارییەکانی ئەمەریکا بەردەوامن

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمەریکا دەکەن. وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، پاڵپشتییە دارایی و لۆجیستییەکان لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا