کارەبای مەخموور و شەقڵاوە دەبێتە 24 کاتژمێری

قایمقامی قەزای شەقڵاوە: بۆ ئەوەی کارەبا ببێتە 24 کاتژمێری و کارەبای شارۆچکەکە بە پڕۆژەی رووناکی ببەسترێتەوە، تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی بەشێوەیەکی بەرفراوان کار دەکەن.

سوارە ئەکرەم، قایمقامی قەزای شەقڵاوە ڕایگەیاند، “زۆرینەی کارەکانی پڕۆژەی رووناکی تەواو کراون و بەمزووانە دانیشتووانی شەقڵاوە لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن”

سوارە ئەکرەم راشیگەیاند، زیاتر لە 10 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سنوورەکەیان هەیە و دڵخۆشن بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی رووناکی

پڕۆژەی رووناکی لە قەزای مەخمووریش لە قۆناخی کۆتایی دایە و لە چەند رۆژی داهاتوودا کارەبای ئەو قەزایە دەبێتە 24 کاتژمێری، بە بەستنەوەی ئەو دوو قەزایە بە پڕۆژەی رووناکی کارەبای تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر دەبێتە 24 کاتژمێری و بەهۆییەوە سەدان مۆلیدەی کارەبا دەکوژێندرێنەوە.

بەگوێرەی دواین داتا فەرمییەکانی پڕۆژەی رووناکی، تا ئێستا 5 ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکان سوودمەند بوون و نزیکەی شەش هەزار مۆلیدە کوژێندراونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر