لە گوڵالە داعش پەلاماری گوندێک دەدات

چەکدارانی داعش ھێرش دەکەنە سەر گوندی (ئوم حونتە)ی ناحیەی گوڵالەی سەر بە قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە و ھاوڵاتییەکی گوندەکە بریندارە و شەڕ بەردەوامە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19ی ئەیلوول، چەکدارانی داعش ھێرشیانکردووەتە سەر گوندی (ئوم حونتە)ی ناحیەی گوڵالەی سەر بە قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی باڵکێش، تا ئامادەکردنی ئەو ھەواڵە شەڕ بەردەوامە و ھاوڵاتییەکی گوندەکە بەناوی (ئەنوەر متعد) گوللە بەر سەری کەوتووە و بریندارە، ئێستا ڕەوانەی نەخۆشخانەی ناحیەی گولالە کراوە.

ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە سنووری گوندەکانی دەوروبەری ناحیەی گوڵالەی سەر بە قەزای خانەقین، چەلاکیە چەکدارییەکانی فراوانتر کردووە و لە ماوەی سێ ھەفتەی رابردوودا چوار ھاوڵاتی ناوچەکەیان گوللە بارانکردووە و سێ ئۆتۆمبیلی بارھەڵگریشیان سووتاندووە.

ھەواڵی زیاتر