مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 09-05-2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.


هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.

ھەواڵی زیاتر