ئەو هۆکارانەی کە خورشید هەرکی بەهۆیانەوە دەستگیر کرا

ئەمڕۆ بەرەبەیان 5/7/2026 هەر یەکە لە خورشید لەطیف و حەیدەر لەطیفی برای دەستگیر کران، ئەمە دوای ئەنجامدانی کۆمەڵێک کاری دژ بە یاسا و دروستکردنی پشێوی و بوونە هۆی مەترسی لەسەر بەرژوەندییە گشتی و حکوومییەکان.

ئەو هۆکارانە کە خورشید هەرکی و برایەکەی پێ دەستگیر کرا، وەک پۆلیس باسی دەکات بریتیبوون لە “هۆکاری ئاژاوە نانەوە و کێشە، دەستدرێژی کردنە سەر مولک و مالی هاوڵاتیان و موڵکی گشتی، شەهید کردنی پێشمەرگەیەک و هاوڵاتیەک ، سوتاندنی کەلوپەلی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە، هاندانی خەڵک دژی یاسا و سەقامگیری گشتی، ڕێگری کردن لە پرۆژەکانی حکومی، هەڕەشەکردن بە تێکدانی ژێرخانی ئابووری لە شوێنی جیاجیای قەزای خەبات

ئەمە دەقی ڕاگەیەندراوی پۆلیسە لەم بارەیەوە:

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو دا هەردوو تاوانبار خورشید لطیف و حیدر لطیف بوونە هۆکاری ئاژاوە نانەوە و کێشە، دەستدرێژی کردنە سەر مولک و مالی هاوڵاتیان و موڵکی گشتی، شەهید کردنی پێشمەرگەیەک و هاوڵاتیەک ، سوتاندنی کەلوپەلی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە، هاندانی خەڵک دژی یاسا و سەقامگیری گشتی، ڕێگری کردن لە پرۆژەکانی حکومی، هەڕەشەکردن بە تێکدانی ژێرخانی ئابووری لە شوێنی جیاجیای قەزای خەبات، هەروەها دوای هەبوونی سکاڵا لە دژیان لەلایەن هاولاتیانەوە، ئەمرۆ لە ٥/٧/٢٠٢٦ لەسەر فەرمانی دادگا هەردوو ناوبراو دەستگیر کران و لە ماوەی داهاتوو لەسەر تاوانەکانیان دادگایی دەکرێن.

هەروەها پۆلیسی پارێزگای هەولێر جەخت لەوە دەکاتەوە “هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە سەر و ماڵیان پارێزاوە و یاسا سەروەرە و ڕێگا بە هیچ تاوانبارێک نادرێ ئاسایش و ئارامی وڵات تێکبدات و ئاژاوەگێڕی بکات”

ھەواڵی زیاتر