ده‌رباره‌ی ئێمه‌

ئێمه‌ میدیا و سۆشیاڵ میدیا، بۆ دژایه‌تی كردن و لێدانی كه‌س به‌كار ناهێنین. كه‌سمان وه‌ك دوژمن و نه‌یار بۆ لێدان و كوتین و ناشرین كردن ده‌ست نیشان نه‌كردووه‌!
تۆ هه‌ر ئاین و پارت و باوه‌ڕ و تێڕوانینێكی فه‌ڕمی و یاساڕێپێدراوت هه‌بێت، لای ئێمه‌ به‌رێز و پارێزراویت. ئه‌وانه‌شی كه‌ بیر و باوه‌ڕی قه‌ده‌غه‌كراویان هه‌یه‌، لای ئێمه‌ ده‌بنه‌ هه‌واڵ و لێكۆڵینه‌وه و دادگه‌رییان له‌سه‌ر ناكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ بۆ تۆی بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌ر جێدێڵین. ڕۆڵی مێدیا، ته‌نیا گه‌یاندنی زانیاری و هه‌واڵی ڕاسته‌، نه‌ك تێكدانی ژینگه‌ و ده‌روون و ئارامی ئه‌وانی تر، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانمان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاته‌ پێش چاوت، تكایه‌ لایكی بكه‌ و پاڵپشتیمان لێ بكه‌…