وێنە؛ حەشدی شەعبی هێز دەنێرێتە کەرکووک

حەشدی شەعبی هێزێکی سەربازی ڕەوانەی ناوچەی بەشیری باشووری پارێزگای کەرکووک کردووە.

فیرقەی عەباسی سەر بە حەشدی شەعبی رایگەیاند، هێزێکی سەربازییان بەهۆی ئەو رووداوانەی لەم دوواییانەدا روویانداوە رەوانەی ناوچەی بەشیر لە باشووری پارێزگای کەرکوک کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە “بڕیارماندا بەوەی هێز ڕەوانە بکەین بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەو ناوچەیەدا هەیە، تاوەکو ئەمن و ئاسایش بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.”

فیرقەی عەباسی دەشڵێت: “ناردنی هێزی بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی داعشە بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی عێراق و گوندەکانی ناوچەکە”.

ھەواڵی زیاتر