پلەی 2364 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەرزکرایەوە

ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر پلە بەرزکردنەوەی دوو هەزار و 364 ئەفسەری وەزارەتەکەی کرد.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوای تەواوکردنی رێکارەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارتی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر پلە بەرزکردنەوەکان کردووە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، شۆڕش ئیسماعیل ، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە، خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەگەیەنین.

وتیشی: لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە کە وەک تیمێکی یەکگرتوو هەوڵێکی زۆرمان داوە تا ئەم پرۆسەیە لە کات و ساتی یاسایی خۆیدا جێگیر بکەین؛ بڕوای تەواومان وایە کە پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران، دەبێتە وزەیەکی نوێ و پاڵنەرێکی بەهێز بۆ ئەوەی بە ورەیەکی بەرزترەوە وەک قەڵایەکی پۆڵایین لە پارێزگاریکردن لە خاک و شکۆی گەلی کوردستان بەردەوام بن، لێرەشەوە دڵنیایی بە ئەو ئەفسەرانە دەدەین کە ناویان لە خشتەکانی دیکەدایە، بە زووترین کات شایستەی پلەبەرزکردنەوەکانیان دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

ھەواڵی زیاتر