عێراق لە 7 ساڵدا زیاتر لە (٤٨) ترلیۆن دیناری لە پشکی هەرێم بڕیوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بە پشکی هەرێمی کوردستان دەکات کە لە ماوەی 7 ساڵدا حکوومەتی عێراق تەنها (٪42) پشکی هەرێم کوردستانی ناردووە.

وەزارەتی دارایی ئەوە دەخاتەڕوو، ” لەو ماوەیەدا لە کۆی زیاتر لە (٧٩) ترلیۆن دینار کە پشکی هەرێم بووە، تەنها ( ٣٣ ) ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووەو زیاتر لە ( ٤٨ ) ترلیۆن دیناری لە پشکی هەرێم بڕیوە”

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری:

(بەپێی داتاکان کە لە پەرتووکی کارو چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی لە ساڵی ( ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥ ) بە خشتەو زانیاری ورد بڵاو کراوەتەوە، لە حەوت ساڵی ڕابردودا لەکۆی زیاتر لە (٧٩) ترلیۆن دینار کە پشکی هەرێم بووە دوای دەرکردنی خەرجیەکانی سیادی و حاکیمە، حکومەتی فیدراڵ تەنها ( ٣٣ ) ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووەو زیاتر لە ( ٤٨ ) ترلیۆن دیناری لە پشکی هەرێم بڕیوە، ئەوە جگە لەوەی هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرجیەکانی بەکارخستن و وەبەرهێنان نەناردووە)

ھەواڵی زیاتر