عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتیوانی خۆی له پرسی گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ سەر دەزگای زیندانیە سیاسییەکانی عێراق و هاوتاکردنی مووچە و دابینکردنی شایستە داراییەکانیان دهردهبڕێت.
سێ ڕۆژە شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان لە بەغدایە و ژمارەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە بە مەبەستی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی بە عێراق.
لەم بارەیەوە وەزارەتی کاروباری شەهیدان دەڵێت “عهبدوڵڵا حاجی مهحموود وهزیری كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵی کرد و لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانەوە پێشوازییان لێکرا”
وەزارەت ئاماژە بەوەش دەکات، وهزیری كاروباری شههیدان باسی ئامانجی سەردانەکەیانی كرد کە تایبەت بوو بە پرسی گواستنەوەی دۆسیەیی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی هەرێمی کوردستان بۆ سەر دەزگای زیندانیە سیاسییەکانی عێراق و هاوتاکردنی مووچە و دابینکردنی شایستە داراییەکان بۆیان.
هەروەها عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پشتیوانی خۆی دەربڕی و لایەنە پەیوەندیدارەکانیی راسپارد بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست لەو بارەیەوە.