لافاو دوورگەیەکی یۆنانی داپۆشی
لافاو دوورگەیەکی یۆنانی داپۆشی و خاپووری کرد، بەوهۆیەشەوە هەزاران کەسی ئاوارە و بێ ماڵوحاڵ بوون.
لە رۆژی شەممەوە بارانێکی بە لێزمە و لافاو لە دوورگەی ئیڤیا دروستبووە، لافاوەکە قوڕولیتەیەکی زۆری لەسەر شەقامەکان کۆکردووەتەوە و ماڵی خەڵکیشی پڕکردووە.
پۆلیسی بەرگریی شارستانی ئەو دوورگەیە بە هەلیکۆپتەر بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەسووڕێنەوە کە نقومی قوڕو لیتەبوون، تائێستا بەهۆی لافاوەکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بێسەروشوێنن.