پێویست ناکات جووتیاران نۆرە بگرن و تەواوی گەنمەکانیان وەردەگیرێت

ئەمساڵ هیچ جووتیارێك پێویست ناكات نۆرە بگرێت، بەڵكو كراوەتە ئەلیكترۆنی و قەرەباڵخی بەردەم سایلۆكان نامێنێت.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بۆ ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگیرێت و هەوڵدەدرێت ئەو بڕەی دەمێنێتەوە لە گەنمی جووتیاران لەلایەن كەرتی تایبەتەوە وەربگیرێت، گوتیشی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێناوە.

بۆ ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنم، لە سایلۆکان وەردەگیرێت. لە چوارچێوەی پلاندا،  292 هەزار تۆن گەنم بە نرخی 700 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەردەگیرێت. هاوکات لە دەرەوەی پلاندا، 108 هەزار تۆن گەنم بە نرخی 500 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەردەگیرێت. لەگەڵ ئەوەش بڕی گەنمی دیاریکراو بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش کراوە،

لە ماوەكانی رابردوودا جووتیارانی هەرێمی كوردستان ناڕازی بوون لەو بڕە گەنمەی لێیان وەردەگیرێت لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، چونكە وەكو ئەوان دەڵێن، بەرهەمی ئەمساڵیان زۆر زیاترە لەوەی بۆیان دانراوە. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمساڵ پڕۆسەی نۆرەگرتن بۆ رادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت، داوا لە جووتیاران کراوە پێش ئەوەی گەنمەکەیان بەرەو سایلۆکان بگوازنەوە، لە رێگەی لینکێکی تایبەتەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و نۆرە بگرن.

گرنگترین خاڵەکانی رێنماییە نوێیەکە بریتین لە:

نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ناچارییە و بەبێ تۆمارکردن لە لینکە دیاریکراوەکە، بەرهەمی هیچ جووتیارێک وەرناگیرێت.

پێویستە جووتیار لەو رێکەوتەی بۆی دیاریکراوە لەبەردەم سایلۆ ئامادە بێت؛ بەپێچەوانەوە نۆرەکەی دەفەوتێت و دەبێت دووبارە ناوی خۆی تۆمار بکاتەوە.

پێویستە جووتیاران دڵنیا ببنەوە لە راستیی ئەو زانیارییانەی لە سیستمەکەدا تۆماری دەکەن، چونکە هەر هەڵەیەک لە زانیارییەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی رێگە بە بارهەڵگرەکە نەدرێت بچێتە ناو سایلۆوە.

دوای تەواوکردنی پڕۆسەی تۆمارکردن بە سەرکەوتوویی، کورتەنامەیەکی (SMS) پشتڕاستکردنەوە بۆ ژمارەی مۆبایلی جووتیارەکە دەنێردرێت.

ھەواڵی زیاتر