ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردسیان کۆدەبێتەوە و لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە (10ی حوزەیرانی 2026)، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ بەردەوامیدان بە دانوستان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی وەزاریی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی، تاووتوێی سێ خاڵ دەکرێ:

یەکەم: پێشنیاری هێنانەکایەی دەستەیەکی باڵای وەزاریی هەماهەنگیی هەمیشەیی، بە ئەندامێتیی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیداری هەردوو حکومەت.

دووەم: دوابەرهەم و ئەنجامەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و دەرئەنجامی دواکۆبوونەوەی هەردوولا.

سێیەم: بابەتی داهاتە ناوخۆییەکان و ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان، خستنەڕووی خشتەی داهاتەکان و کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچەکە و یەکلانەکردنەوەی دۆسیەی ئەسیکۆدا و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ.

ھەواڵی زیاتر