ئێران هەڕەشەی لێدان لە وڵاتانی کەنداو دەکات

تاران بۆ وڵاتانی کەنداو: رێگە نەدەن ئەمریکا و ئیسرائیل خاکەکتان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ هێرشێک بێ وەڵام نامێنێتەوە. ئێران بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمریکای کرد و بە پێشێلکاری بۆ سەر بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانی دانا.

هەروەها تاران هۆشداری توند دەداتە وڵاتانی کەنداو کە رێگە نەدەن ئەمریکا و ئیسرائیل خاکەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنن.

جەخت لەوەش دەکەنەوە “ئێران دوودڵ نابێت لە لێدانی ئەو ناوچانەی هێرشەکەیان لێوە دەکرێت. داواشی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد رۆڵی خۆی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بگێڕێت”

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی “هێزەکانمان هیچ هەڕەشەیەک بەبێ وەڵام ناهێڵنەوە”. دەشڵێت “ئەمریکا سەرباری شکستەکانی لە مەیدانی جەنگدا هێشتا دەیەوێت ئیرادەی ئێران تاقی بکاتەوە. هۆشداریشی دا مێژووی کەنداو پڕە لە پەند بۆ ئەو بیانییانەی هەوڵی دەستوەردانیان داوە و رووبەڕووی دەرەنجامی سەخت بوونەتەوە”

ھەواڵی زیاتر