ئێران بە درۆن و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بەحرەین

سەرەڕای وەستانی شەڕ، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی بەرگریی بەحرەین لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت “سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان توانیویەتی سێ مووشەک و چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تێکبشکێنێت کە ئاڕاستەی پێگەی مەدەنی کرابوون”

ڕاگەیەندراوێک لە فەرماندەی گشتی هێزەکانی بەرگری بەحرەینەوە: ئێران بەردەوامە لەسەر دوژمنکارییەکانی خۆی” لە رێگەی هێرشی مووشەکی و درۆنەوە بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکانی شانشینی بەحرەین، هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە ئەو هێرشانە پووچەڵ بکەنەوە.

لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە “داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان و نیشتەجێبووانی بەحرەین کراوە بەوپەڕی وشیارییەوە مامەڵە بکەن، هۆشداری دراوە، لەوەی بە هیچ شێوەیەک لەو تەنە نامۆ و گوماناویانە نزیک نەبنەوە کە لە پاشماوەی هێرشەکانی ئێرانەوە بەجێماون”

فەرمادەکە جەخت لەوە دەکاتەوە بەئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکان و موڵکوماڵی تایبەتی هاووڵاتیان، “پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتیی مرۆییە”.

ھەواڵی زیاتر