دوو کەس دەستگیرکراون بە تۆمەتی لێدان لە گەنجێک

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوو کەسی دەستگیرکرد کە گەنجێکیان ئەشکەنجە دابوو و ڤیدیۆکەشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردبووەوە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە “دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە، کە تێیدا گەنجێک لێی دەدرێت و ئەشکەنجە دەدرێت، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هانای کێشەکەوە چوون.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هێزەکانی پۆلیس لە بەشی پۆلیسی بنەسڵاوە (بنکەی پۆلیسی دارەتوو) دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکانیان دەسپێکردووە و توانیویانە لە ماوەیەکی پێوانەییدا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و رادەستی یاسایان بکەن.

پۆلیسی هەولێر دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و دەشڵێت، “لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاریی وردتر لەسەر هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە”

ھەواڵی زیاتر