دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رەنگە لە قۆناغێکدا لەگەڵ موجتەبا خامنەیی کۆببمەوە و دۆخەکە بەرەو ئاراستەی زۆر باش دەچێت.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێران رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، هەروەها ئاشکرای کرد کە موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە پڕۆسەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا بەشدارە”
سەرۆکی ئەمریکا: دۆخی پەیوەست بە ئێران بە خێرایی پەرە دەستێنێت و بەرەو ئاراستەیەکی “زۆر باش” دەچێت، هاوکات، ئەگەری هەیە لە قۆناخێکدا چاوی بە موجتەبا خامنەیی، رێبەری ئێران بکەوێت و لەگەڵی کۆببێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ پێشبینی کرد بە کۆتاییهاتنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران، نرخی بەنزین لە بازاڕەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئاساییبوونەوەی باری ئابووری جیهانی.