سبەی موبایل لە 136 هەزار و 545 کەس وەردەگیرێت، ئەمەش قوتابی و چاودێرانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و هەموو ئەوانەی راستەوخۆ پەیوەستن بە تاقیکردنەوەکانەوە دەگرێتەوە.
ئەم ساڵ 117 هەزار و 142 قوتابی لە هەرسێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی مافی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکان هەیە،
لەلایەن 19 هەزار و 403 کەسەوە کارەکانیان سەرپەرشتی دەکرێ و بەڕێوە دەبرێ. کە بڕیارە سبەی تاقیکردنەوەکان دەستپیبکەن.
پەروەردە: بردنەژوورەوەی هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی، کاتژمێری زیرەک و مۆبایل بۆ قوتابییان قەدەخەیە.
هەروەها سەرپەرشتیار و چاودێرانی هۆڵەکان مافیان نییە مۆبایل ببەنە ژوورەوە، جگە لە یەک مۆبایلی دیاریکراو بۆ بەڕێوەبەری هۆڵەکە. هەر سەرپێچییەک لەم بڕگەیە بە “هاوکاریکردنی گزی”
هەژمار دەکرێ و کەسی سەرپێچیکار رووبەڕووی لێکۆڵینەوە دەبێتەوە.
لە بارەی ئاشکراکردنی قۆپییە یان گزیکردن، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەڵێ،
میکانیزمێکیان داناوە لەماوەی کەمتر لە دوو خولەک هەر کزیکردنک ئاشکرا دەکات.
یەکێکی دیکە لە رێنماییەکان ئەوەیە کە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوە،
پێویستە قوتابی پەڕەی پرسیارەکان لەگەڵ پەڕەی وەڵامدانەوە (سۆما) بگەڕێنێتەوە بۆ چاودێرانی هۆڵەکە.
بەپێچەوانەوە، “نمرەی بۆ هەژمار ناکرێ.”