کۆشکی سپی هۆشداریی تووند دەداتە ئێران

کۆشکی سپی هۆشدارییەکی تووند ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کە تەنیا دوو بژاردە لەبەردەم تاراندا ماوە؛ یان واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ یان ڕووبەڕووبوونەوەی سزایەکی سەربازیی بێوێنە.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، چەند ڕۆژێک چاوەڕێ دەکات بۆ وەرگرتنی وەڵامێکی ڕوون و دروست لەلایەن ئێرانەوە، هاوکات هۆشداریی تووندیشی دابوو لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان.

لە نوێترین لێدوانی فەرمیدا، ستیڤن میڵەر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپیی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ئێران لەبەردەم دوو بژاردەی یەکلاکەرەوەدایە و پێویستە بەپەلە بڕیاری خۆی بدات.

میڵەر لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند: پێویستە ئێران بڕیاری خۆی بدات؛ یان دەبێت ڕازی بێت بە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەیەک کە جێگەی ڕەزامەندیی ئەمریکا بێت، یان ڕووبەڕووی سزایەکی سەربازیی هێزەکانمان دەبێتەوە کە مێژووی هاوچەرخ هاوشێوەی بەخۆیەوە نەدیبێت.

بە گوتەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، واشنتن چیدیکە کات بەفیڕۆ نادات و ئەم دوو بژاردەیە، تاکە بژاردەی بەردەستن کە لە ئێستادا لەبەردەم سەرکردایەتیی ئێراندەن بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەی داهاتووی ناوچەکە.

ھەواڵی زیاتر