پارەی گەنمی جووتیاران دەگات و دابەش دەکرێت

سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیاری خەرجکردنی شەشەمین قۆناغی پارەی گەنمی جووتیاران درا و بڕەکەی 41 ملیار و 450 ملیۆن دینارە، بڕیارە بەسەر هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەش بکرێت.

دابەشبوونی ئەو بڕە پارەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک دەبێت، بۆ پارێزگای هەولێر 13 ملیار و 717 ملیۆن دینار دەبێت، بۆ پارێزگای سلێمانی 16 ملیار و 858 ملیۆن دینار و بۆ پارێزگای دهۆکیش 10 ملیار و 875 ملیۆن دینارە.

سەروەر هاوار “کۆی گشتیی مافی دارایی جووتیاران بۆ ئەمساڵ 301 ملیار و 507 ملیۆن دینار بووە، ئەگەر ئەم 41 ملیارەی قۆناغی شەشەم بگاتە دەستی جووتیاران، ئەوا کۆی ئەو پارەیەی تاوەکو ئێستا پێیان دراوە دەگاتە 159 ملیار و 752 ملیۆن دینار

بریکاری وەزارەتی بازرگانی ئاماژە بەوەش دەکات “بە خەرجکردنی ئەم گوژمەیە، بڕی 141 ملیار و 755 ملیۆن دینار لە پارەی جووتیاران لای حکوومەتی عێراق دەمێنێتەوە، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا و لە قۆناغەکانی دیکەدا رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت

ھەواڵی زیاتر