یەکێتی ئەوروپا 17 ملیار یۆرۆی ڕوسیا سڕ دەکات
دیدیە ڕیندەرز، کۆمیساری دادی ئەوروپا رۆژی شەممە 29-10-2022 ڕایگەیاند، نزیکەی 17 ملیار یۆرۆ لە سامانی ڕوسیا لە حەوت وڵاتی ئەندامدا، ئەمەش دوای سزاکانی سەر ڕوسیا دێت بەهۆی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی سەر بە گرووپی “فونکە”ی ئەڵمانی، وتی: تا ئێستا سەروەت و سامانی ٩٠ کەس کە دەگاتە زیاتر لە 17ملیار یۆرۆ، لە حەوت وڵاتی ئەندامدا سڕ کراوە و ٢.٢ ملیار لە ئەڵمانیایە.
سندوقی قەرەبووکردنەوە بۆ ئۆکرانیا
لە چاوپێکەوتنەکەدا کە ڕۆژی شەممە بڵاوکراوەتەوە، کۆمیساری هەروەها زیادی کردووە، “ئەگەر پارەی تاوانکاری بێت کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا دەستی بەسەردا گیراوە، دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ سندوقی قەرەبووکردنەوە بۆ ئۆکرانیا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئۆکراینا دەیەوێت ئەم پارانە بۆ ئاوەدانکردنەوەی پێبدرێت، بۆ ئەوەی بەکاری بهێنێت”.
کاربەدەستانی ئۆکراینا داوا دەکەن کە ئەو سەروەت و سامانانەی روسیا بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان خەرج بکرێت . بەڵام ڕیندەرز هۆشداریدا لەوەی “ئەم بڕە پارەیە بەس نییە بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە”.
لە سەرەتای مانگی تەمموزدا، ڕیندەرز بەهای ئەو سەروەت و سامانانەی لە یەکێتی ئەوروپا سڕکراوە بە نزیکەی ١٣.٨ ملیار یۆرۆ خەمڵاندووە، کە لە پێنج وڵات بوون.
بەڵام دواتر سزا یەک لە دوای یەکەکانی ڕۆژئاوا بووە هۆی “سرکردنی٣٠٠ ملیار یۆرۆ” لە یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بانکی ناوەندی ڕوسیا لە جیهاندا.
دوای داگیرکردنی کریمیا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، بە گشتی ١٢٣٦ کەسی روسی کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیایان تێدایە، لە چوونە ناو یەکێتی ئەوروپاش قەدەغە کراون.