ئۆکراینا دوو بەرپرسی کۆمپانیای مۆتۆر سێچ دەستگیر دەکات

دەزگای هەواڵگری SBUی ئۆکرانیا رۆژی یەکشەممە 23-10-2022 رایگەیاند، دوو بەرپرسی کۆمپانیای مۆتۆر سیچ کە بزوێنەری فڕۆکەی ئۆکرانیایان دروستکردووە، بە گومانی کارکردن لەگەڵ روسیا دەستگیرکراون.

لە بەیاننامەکەی دەزگای هەواڵگری هاتووە، “سەرۆکی کۆمپانیای مۆتۆر سیچ دەستگیرکراوە و گومان دەکرێت لەگەڵ ڕوسیا کار بکات”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسی بەشی کۆمپانیاکەیان بۆ چالاکییە ئابوورییە دەرەکییەکان دەستگیرکردووە.

دەزگا هەواڵگرییەکە ئەوەشی راگەیاند، دەستگیرکردنیان بەشێکە لە لێکۆڵینەوەیەکی تاوانکاری لەبارەی “دابینکردنی نایاسایی کەلوپەلی سەربازی بۆ فڕۆکە هێرشبەرەکانی ڕوسیا، لە لایەن کۆمپانیای مۆتۆر سیچەوە “.

دەزگا هەواڵگرییەکە ئاشکرای کرد، کە بەڕێوبەرانی کارگەی کۆمپانیاکە لە ناوچەی زاپۆریژیای باشووری ئۆکرانیا کە بەشێکی لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کۆنترۆڵ کراوە”بە هاوکاری” لەگەڵ کۆمپانیای بەرگری ڕوسیا ڕۆستێک کاریان کردووە.

تۆمەتبارەکان بە نایاسایی بزوێنەری فڕۆکەی ئۆکراینایان بۆ روسیا دابینکردووە و روسیا لە چاککردنەوەی کۆپتەرە هێرشبەرەکانی بەکاری هێناوە.

مۆتۆر سیچ بزوێنەری هێلیکۆپتەر و فڕۆکە دروست دەکات، هەروەها تۆرباینەکانی پیشەسازیش دروست دەکات.

ھەواڵی زیاتر