وەزیری دەرەوەی ئێران: چەکمان بۆ ڕوسیا دابین نەکردوە

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی چەکی بە هیچ کام لە لایەنە ناکۆکەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا نەداوە.

پاش ئەوەی ئۆکراینا رایگەیاند کە روسیا بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێران-ی هێرس دەکاتە سەر هێزەکانیان، یەکێتی ئەوروپا بڕیارێکی دەرکرد بۆ سەپاندنی گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێراندا.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، کە ئێران هیچ چەکێکی بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینادا دابین نەکردووە و لە داهاتووشدا نایکات.

ھەواڵی زیاتر