داواکاری گشتی سوید ھاوڵاتیەکی ئێرانی دەستگیر دەکات

داواکاری گشتی سوید ھاوڵاتیەکی ئێرانی دەستگیر دەکات و تۆمەتباری دەکات بە ھەبوونی دەست لە تاوانی ساڵی 1988 ئێران

داواکاری گشتی سوید ھاوڵاتی ئێرانی، حەمید نوری تاوانبار دەکات بە ھەبونی دەست لە تاوانای ساڵی 1998 ئێران کە تێدا حوکمی لە سێدارەدان بۆ زیاتر لە 100 زیندانی سیاسی لە کەرەج دەرچوو.

دواکاری گشتی دۆسییەی دژی حەمید نوری کردۆتەوە و ناوبراو توانبارە بە بەشداری کردن لە کوشتنی بە کۆمەڵی زیندانیان لە ساڵانی 1980-1988 لە کاتی شەڕی نێوان ئێران و عێراق.

حەمید نوری ھاوڵاتی ئێرانیە و تەمەنی 50 ساڵە، لە کاتی سەردانی کردنی خزم و کەسی لە وڵاتی سوید ساڵی 2019 دەستگیر دەکرێت.

داواکاری گشتی بەڵگەی خستۆتەڕوو کە حەمید نوری دەستی لە تاوانی لەناوبردنی گرووپی موجاھیدینی ئێراندا ھەبوە، کاتێک لە ھاوینی ساڵی 1988، ئایەتوڵا خومەینی فەرمانی بۆ لە سێدارەدانی زیندانیانی سەر بە گرووپی موجاھیدین دەرکرد، لەو کاتەدا حەمید نوری یاریدەدەری جێگری داواکاری گشتی بووە لە لە زیندانی گوھردشت لە کەرەج.

داواکار کریستینا لیندۆڵف کارڵسن ڕایگەیاند ئەو تاوانانەت حەمید نوری ئەنجامی داون پێچەوانەی یاساکانی مافی مرۆڤن بە پێی ڕێکەوتننامەی جنێف، لە ھەمان کاتدا پارێزەری حەمید نوری دەڵێت ناوبراو ھەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە لە دژی سەپێندراون.

ھەواڵی زیاتر