ھێنانی بەش

گرنگ

هەولێر سیستەمی دابەشکردنی غاز دەکاتە ئەلیکترۆنی

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ ڕێکخستنەوەی بازاڕ و ڕێگریکردن لە قەیران، بڕیاریدا دابەشکردنی غازی ماڵان لە رێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە ئەنجام بدات و لە سبەینێوە پڕۆسەکە دەستپێدەکات. شەممە 7ـی ئاداری 2026،

مەسرور بارزانی و ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەلسەباح دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەلسەباح، سەرۆکوەزیرانی کوێت بە تەلەفۆن قسەیان کرد. بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی

 لە نەینەوا حەشدی شەعبی بۆردومان کرا “کوژراو و بریندار هەن”

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، لەبارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەکدارێک کوژراوە و سێ چەکداری تریش بریندار بوون. شانەی راگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، کاتژمێر 6:10ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 7ی

نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لەبارەی دۆخی ناوچەکە قسەیان کرد

ئەمڕۆ شەممە 2026/3/7، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت.بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە وردی تیشکيان خسته‌ سەر دۆخى ناوچەکە و ئەو

RTB بانک بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی خاوەن کارتە بانکییەکان دەردەکات

RTB بانک دەستپێشخەرییەکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر هاووڵاتییان ڕاگەیاند و تێیدا چەند ئاسانکارییەک بۆ بەکارهێنەرانی کارتە بانکییەکان و کڕیارە نوێیەکان دەخرێتە ڕوو. لادانی باجی ڕاکێشانی پارە: بەپێی ڕاگەیەندراوی بانکەکە

نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن بە تەلەفۆن قسەیان کرد

ئەمڕۆ شەممە 2026/3/7، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی کۆماری فەرەنساوە پێگەیشت.بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دەربارەی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ بیروڕایان

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: رێگە نادەین عێراق ببێتە گۆڕەپان بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێ

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ڕایگەیاند، عێراق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ. هاوپەیمانییەکە رەتیدەکاتەوە خاکی عێراق بکرێتە مەیدانی جەنگ و جەختیش لە پشتگیریکردنی هێزە چەکدارەکان دەکاتەوە بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی.

بیابانی نەخیب؛ هێزێکی نادیار سەربازێکی عێراقی دەکوژێت و بەغداش ناڕەزایەتی دەردەبڕێت

لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا کە ناوەندی ئەمنی و شەقامی عێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، ئەویش بیابانی نەخیبی نێوان پارێزگاکانی ئەنبار و نەجەفە، کە هێزێکی ئاسمانی دابەزی ناو عێراق و بەهۆیەوە پێکدادان لەگەڵ سوپای عێراق ڕوویدا و قوربانی لێکەوتەوە.

تەرمی عومرەکارێک لە سعوودیەوە گەڕێندرایەوە کوردستان

کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لە رۆژی یەکشەممە عومڕەکارێکی کورد بەناوی عەزیز مستەفا رەسوول، لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ کوردستان لە نزیک دەروازەی عەرەعەر کۆچی دوای دەکات. بە گوتەی کاروان ستوونی،

 سوپای پاسداران: شەپۆلی 19ـەیەمی ئۆپەراسیۆنی ‘پەیمانی راستی 4’ دەستیپێکرد

سوپای پاسدارانی ئێران دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات کە هێرشەکان بە مووشەک و درۆن ئەنجامدراون. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، شەپۆلی