مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-03-2026، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و سەرەخۆشیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدانی پێشمەرگە دەربڕی و پشتیوانی ئەمەریکاشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەربڕی.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ئاڵنگارییە ئابورییەکان تاوتوێ کران.

ھەواڵی زیاتر