ئۆبێرمان لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا گیانی لە دەستدا
حازم جەعفەر/ باڵکێش
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەکاتی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی گیانی لە دەستدا و ئەڵمانیاش بەو ڕووداوە سەری سوڕماوە.
ئاژانسی دی پی ئەی ئەڵمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/26، تۆماس ئۆبێرمان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا، لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی 2ی ئەڵمانی “ژی دێ ئێڤ”، لەناکاو گیانی لە دەستداوە و ئەو ڕووداوە سەرسوڕمانی زۆری بۆ پارتە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی ئەڵمانی دروستکردووە.
ئۆبێرمان، لەگەڵ ئەوەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە، ھاوکات جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دێموکراتیشە (باندێستای).