پێشبینی دەکرێت دۆناڵد ترامپ یەک شەممە بگەڕێتەوە

بە پێی وتەی پزیشکی تایبەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێشبینی ئەوە دەکەن کە دۆناڵد ترامپ لە ڕۆژی شەممە دەتوانێنت بگەڕێتەوە سەرکارەکانی.

پزیشکەکان ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە سەرۆکی ئەمریکا، وەڵامدانەوەی جەستەی لەگەڵ دەرمانی چارەسەرییەکانی بە شێوەیەکی باش بووە و دەتوانێت لە هەفتەی نوێ چالاکییەکانی ئەنجام بدات.

ئەمە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترامپ بە هۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، دیبەیتی دووەمی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەگەڵ جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان دوخرا بۆ 22 ی ئۆکتۆبەر.

ھەواڵی زیاتر