ئیڤانکا ترەمپ وێنەیەکی باوکی لە نەخۆشخانە بڵاودەکاتەوە

ئیڤانکا ترەمپی کچی دۆناڵد ترەمپ، نوێترین وێنەی باوکی لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە.

ئیڤانکا لە تویتێکدا نووسیویەتی”جارێکی تر قسەم لەگەڵ باوکم کردەوە و زۆر گەشبین و بەهێزە وەک چۆن لە پەیامەکەی بۆ خەڵکی ئەمریکا دەردەکەوێت”.

ئیڤانکای کچە گەورەی ترەمپ دەشڵێ”هیچ شتێک باوکم لە خزمەتکردنی خەڵکی ئەمریکا ناوەستێنێت.”

دۆناڵد ترەمپ. لە نەخۆشخانە ی سەربازی والتەر رید
ھەواڵی زیاتر