کارەبای 24 کاتژمێری بۆ زیاتر لە 90٪ هاوڵاتییانی کوردستان دابینکراوە

لە ڕێگای پڕۆژەی ڕووناکییەوە، تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە. هەروەها بڕی سێ ملیار دینار وەک داشکاندن بۆ هاوبەشان کراوە.

پڕۆژەی رووناکیی حکوومەتی هەریمی کوردستان، لە مانگی چواردا نیوەی ماڵان لە پڕۆژەکە کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە: لیستەکە بەگوێرەی پارێزگاکان بەوشێوەیەیە: هەولێر 54,000 هەزار دینار، سلێمانی 41 هەزار دینار، دهۆک 57 هەزار دینار، هەڵەبجە 35 هەزار دینار. هاوکات 

بەپێی نرخە نوێیەکان،  80٪ی هاووڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی. 

لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا بڕیاریدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. 

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی رووناکی راگەیاند، تا ساڵی 2026، بڕیارە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو ماڵ و شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان دابین بکرێت. 

ھەواڵی زیاتر