دیبەیتی ساڵ.. ترەمپ و بایدن شەڕی سەرۆکایەتی دەکەن

دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن، کاندیدانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە دیبەیتێکی مێژووییدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و میدیای ئەمریکا ئەم دیبەیتە بە یەکلاکەرەوە ناودەبات.

ئەو دوو کەسایەتییە، تا ئێستا چەندینجار باسی یەکتریان کردووە و تۆمەتیان خستۆتە پاڵ یەکتر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و ڕاستەوخۆ تۆمەتەکان دەدەنە پاڵ یەکتر.

دیبەیتەکە لە زانكۆی (كیس وسترن ریسرف) لە شاری كلیفلاند لە ویلایەتی ئۆهایۆ بەڕێوەدەچێت، ئەم ویلایەتە لە كۆنەوە گۆڕەپانی سەرەكی ركابەرێتی كۆماری‌و دیموكراتەكان بووە لە هەڵبژاردنەكاندا.

رۆژی 3ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەڕێوەدەچێت، نزیکەی مانگێک لەبەردەم خەڵکدا ماوە بۆ ئەوەی خۆی یەکلایی بکاتەوە کە دەنگ بە ترەمپی 74 ساڵان بدەن، یان بە بایدنی 78 ساڵان، رەنگە لەدوای دیبەیتەکە، بەشێک لە ئەمریکییەکان بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن.

ھەواڵی زیاتر