دۆناڵد ترەمپ: دەبێ چین سزا بدرێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وتارێک لە کۆشکی سپی پێشکەش دەکات و رایگەیاند، دەبێ چین سزا بدرێ.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، چین سەرپێچییەکی زۆری لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دەکات و بەرەنگاریی ئەو پێشێلکارییە دەبینەوە.
لەبارەی وڵاتەکەشییەوە وتی:” ئەمریکا هەمیشە پارێزەری مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان بووە و هەمیشە پارێزەری دیموکراسیش بووە”.
وتیشی”ئێمە خاوەن بەهێزترین سوپاین و داعشمان بەو سوپایە لەناوبرد”.