شقارتە بە 22 شیعرەوە چاپدەکرێت

بڵاوکراوەی نووسیار خەڵاتی چەند كتێبێكی ئەدەبی لە بوارەكانی (ڕۆمان، شیعر، چیرۆک) کرد. لە نێویاندا كتێبە شیعرییەکەی نەورەس محەمەد بەناوی (شقارتە) بووە یەکەمی شیعر و خەڵاتی وەرگرت، وا بڕیاریشە بەم زووانە چاپ و بڵاو بکرێتەوە.

نەورەس محەمەد بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، کتێبی شیعری (شقارتە) لە 22 شیعر پێکهاتووە و باس لە ململانێی نێوان (دابوونەریت و کولتوور و هزری مرۆڤ) دەکات.

وتیشی: ناوەڕۆکی کتێبی شیعری (شقارتە) بیرهێنانەوەیە بۆ مرۆڤ بوون، پێش ئەوەی ڕەگەزێک بێت.

لەبارەی ئەزموونی خوێندنەوە و نووسینی شیعرەوە نەورەس محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، لە تەمەنی 14 ساڵیەوە بۆ یەکەم جار کتێبێکی شیعری لەناو تەنەکەیەکی خۆڵدا دۆزییەوە، ھی شاعیرێک بوو، ئەوەندەی نەبرد گیانی لە دەستدا.
“لەوکاتەوە دەستم بە خوێندنەوە و نووسین کردووە و یەکەم کۆڕی (شیعر)یشم لە ساڵی 2018 بوو”.

ھەواڵی زیاتر