جەیمس جێفری گەیشتە رۆژئاڤای کوردستان

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سووریا، لە رۆژئاڤای کوردستانە و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاڤا کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سووریا گەیشتە رۆژئاڤای کوردستان و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە و ئامانج لە کۆبوونەوەکانیش لێک نزیککردنەوەی هەردوو لایەنە سەرەکییە کوردستانییەکەیە “پەیەدە و ئەنەکەسە”

 هەردوو لایەنە کوردستانییەکەی رۆژئاڤای کوردستان ( پارتی یەکێتی دیموکرات و ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد) رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە لیژنەیەکی دانوستاندنی 40 کەسی هاوبەش دابمەزرێنن و هەر لایەنێکیان 16 ئەندامی تێیدا هەبێت و هەر لایەکیشیان بتوانن 4 ئەندام لە دەرەوەی خۆیان بانگهێشت بکەن.

ھەواڵی زیاتر