سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هێرشەکانی سەر ڤەنزوێلا نیگەرانە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانییەکی خۆی لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت، کە لێکەوتەی خراپی بۆ ناوچەکە دەبێت.

وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، گوتێرێز “بە قووڵی نیگەرانە” لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە نێو خاکی ڤەنزوێلا و دەشڵێت، ئۆپەراسیۆنەکە لێکەوتە خراپ و کاریگەریی نارێنیی بۆ ناوچەکە دەبێت، جیا لە دۆخی ڤەنزوێلا، ئەم پەرەسەندنانە دەبنە پێشینەیەکی مەترسیدار لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردەوە لەوەی، پێویستە هەموو لایەنەکان ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن، بەتایبەتی “جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان”.

لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵیت: “نیگەرانین لە پێشێلکردنی هەموو ئەو یاسا و ڕێسایانەی بۆ ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی وڵاتان دانراوە”.

ھەواڵی زیاتر