هەولی تیرۆرکردنی سەرۆکی روسیا درا
درۆن هێرشکراوەتە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و ئامانج لە هێرشەکە تیرۆرکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی نیسانی 2023، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کریملن) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکە تیرۆریستی بووە و لەلایەن ئۆکرانیاوە ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ زیانێک بەر سەرۆکی رووسیا نەکەوتووە و سەلامەتە”.
ئامادەکارییەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ هێرشی پێچەوانە چڕکراونەتەوە و لیواکانی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنەکە خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە چەند هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات.