عێراق سوپاسی سعوودییه‌ ده‌كات

فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان ئالسعوود وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه‌ ئه‌نجام دا.

حكوومه‌تی عێراق سوپاسی حكوومه‌تی سعوودییه‌ی كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاری و پاڵپشتییانه‌ی پێشكه‌شیان كردوون له‌ ڕزگاركردنی هاووڵاتییانیان له‌ ناوچه‌ مه‌ترسیداره‌كانی سوودان.

ڕاشیگه‌یاند “به‌ناوی حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ په‌یامی سوپاسگوزاریمان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی سعوودییه‌ كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و پاڵپشتی و هاوكارییه‌یان بۆ ڕزگاركردنی هاووڵاتییانمان له‌ سوودان ئه‌نجامیانداوه‌”.

ھەواڵی زیاتر