دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی نامۆ ڕووده‌دات

شه‌وی 5 له‌سه‌ر 6ی ئایاری داهاتوو كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی نه‌یزه‌كه‌كان له‌ ئاسماندا ده‌بینرێ و به‌شێك له‌ دانیشتووانی گۆی زه‌وی ده‌توانن كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و نه‌یزه‌كانه‌ ببینن.

ناوه‌ندی فه‌له‌كناسی ئاسمانی مۆسكۆ ئاشكرای كرد کە ئەگەری هەیە زیاتر دانیشتووانی باشووری رۆژهه‌ڵات و سه‌رووی هێڵی ناوه‌ڕاستی گۆی زه‌وی ده‌توانن له‌و شه‌وه‌دا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی نه‌یزه‌كه‌كان ببینن.

ناوه‌ندی فه‌له‌كی ئاسمانی مۆسكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ساڵانه‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی نه‌یزه‌كه‌كان ڕوو ده‌دات، به‌ڵام كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ زیاتر له‌نێوان 15ی نیسان بۆ 28ی ئایار ڕوو ده‌دات و هه‌روه‌ها كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كانیش له‌ كاتژمێرێكدا 30 نه‌یزه‌ك ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مجاره‌ زۆر زیاتره‌ و ره‌نگه‌ له‌ كاتژمێرێكدا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی 50 نه‌یزه‌ك ببینرێ.

ھەواڵی زیاتر