وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا سەردانی عێراق دەکات

بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا بگاتە بەغدادی پایتەختی عێراق، ئەمەش لە یەکەم سەردانیدا بۆ ئەو وڵاتە لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەحمەد ئەل سەحاف رایگەیاند: کوڵێبا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حسێن و سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع ئەل سودانیدا کۆببێتەوە.

لە کۆبونەوەکان تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو لایەنییەکان و پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیش دەکەن.

سەردانەکەی کوڵێبا دوای ئەوە دێت کەمتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراقدا گفتوگۆیان کرد.

بەپێی بەیاننامەیەکی ئۆفیسی سودانی، لەو کاتەدا زێلێنسکی وتی ” سوورە لەسەر پەرەدان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراقدا لە سەرجەم بوارەکاندا.” هەروەها عێراقی بە ” وڵاتێکی سەرەکی و کاریگەر ” ناوبردووە.عێراق پەیوەندییەکی ئابووری باشی لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیاشدا هەیە، هاوکات هەڵوێستێکی بێلایەنی وەرگرتووە لە جەنگەکەی ڕووسیادا لە ئۆکرانیا.

لە مانگی دووی ئەمساڵدا وەزیری دەرەوەی عێراق لە ماوەی سەردانەکەی هاوتا ڕووسییەکەی سێرگێی لاڤرۆڤدا بۆ بەغداد جەختی لە پشتیوانی بەغداد کردەوە بۆ گفتوگۆکان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

ھەواڵی زیاتر