کۆریای باکوور سنووری ئاوی کۆریای باشووری بەزاند
سوپای کۆریای باشوور هۆشداری بە کەشتیەکی ئێشکگری کۆریای باکوور داوە کە هێڵی سنووری باکووریی بەزاندووە.
سوپای کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ” سوپاکەیان پێگەی شەڕکردنی یەکلاکەرەوەی خۆی پاراستووە و لە هەمان کاتیشدا چاودێری جووڵەکانی دوژمن دەکات لە ئامادەکاریدا بۆ ئەگەری کارێکی وروژێنەرانە سەبارەت بە پێشێلکردنی هێڵی سنووری باکوور لەلایەن بەلەمەکانی کۆریای باکوورەوە.”
راشیگەیاند، لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا کەشتییەکی ئێشکگری کۆریای باشوور ” بەرککەوتنێکی کەمی ” هەبووە لەگەڵ کەشتییەکی ماسیگرتنی چینیدا کە لەو نزیکانە بووە، ئەوەش بەهۆی خراپی بینینیەوە، بەڵام هیچ کێشەیەکی پارێزراوی لێنەکەوتۆتەوە و تەنها بریندارییەکی سووک هەبووە لە نێو ستافەکەی ناو کەشتییەکەی کۆریای باشووردا.
بەزاندنی هێڵە سنوورییەکە لە کاتێکدایە کە کۆریای باکوور لەم چەند هەفتەیەی دواییدا چالاکییە سەربازییەکانی زیاتر کردووە، ڕۆژی هەینی موشەکێکی باڵیستیکی کیشوەربڕی تاقیکردەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز