ریشی سوناک: چەک بۆ ئۆکرانیا دەنێرێن

ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا پشتڕاستی کردەوە کە وڵاتەکەی هەزار مووشەکی سەرزەوی بۆ ئاسمانی دیکە ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات.

سوناک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر کشانەوەی ڕوسیا لە خێرسۆن بە “پێشکەوتنێکی بەهێز” وەسف دەکات و ئاماژەی بەوەشکردووە، بەریتانیا زیاتر لە 25 هەزار چاکەتی کەشوهەوای سارد بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا دەنێرێت.

پێشتر زێلێنسکی ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ سوناک باسیان لە گرنگی درێژەدان بە ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە لە وڵاتەکەیەوە کردووە لە ڕێگەی بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر باسی لەوە کردووە کە لەگەڵ سوناک گفتوگۆی کردووە بۆ پشتگیریکردنی بەرگری بۆ ئۆکرانیا و یارمەتیدانی “بەرگەگرتنی زستان”. ماوە.”

کشانەوە لە خێرسۆن

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە فەرمانی بە هێزەکانی کرد لە شاری خێرسۆن لە باشووری ئۆکرانیا بکشێنەوە، ئەمەش پاشەکشەیەکی بەهێزی دیکە بوو بۆ هێزەکانی و لە چوارچێوەی هێرشی بەرپەرچدانەوەی ئۆکرانیا.

سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕووسیا، لە میانی دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، جەنەڕاڵ سێرگی سۆرۆڤیکین، فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیای لە کەناری ڕاستی ڕووباری دنیپرۆ لە ناوچەی خێرسۆن دەرکرد.

ستۆڵتنبێرگ دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: زۆر ڕوونە کە پشتیوانییەکی بەهێزی دوولایەنە لە ئەمریکا هەیە بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا و ئەوەش گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

ھەواڵی زیاتر