ڕوسیا هێزەکانی لە خێرسۆن دەکشێنێتەوە

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕووسیا، فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیای لە کەناری ڕاستی ڕووباری دنیپرۆ لە ناوچەی خێرسۆنی ئۆکرانیا دەرکرد، کە پایتەختی ئەو ناوچەیە بە هەمان ناوەوە دەگرێتەوە و لەژێر هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیادایە.

شۆیگو لە تەلەڤزیۆن وتی: ئەوان کشانەوەی سەربازەکانیان لە دنیپرۆ ئەنجامدا. سەربازانی ڕووسیا دەکشێنەوە و دەگوازرێنەوە بۆ کەناری چەپی کەشتیی دنیپرۆ.

ئەم بڕیارەی شۆیگو دوای ئەوە دێت کە لە مەیدانەوە ڕاپۆرتێکی لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ژەنەڕاڵ سێرگی سۆرۆڤیکین پێگەیشت، کە ئەم تاکتیکەی وەک پێویستیەک بۆ بەهێزکردنی هێڵەکانی بەرگری پێشنیار کرد.

ژەنەڕاڵ سۆرۆڤیکین دانی بەوەدانا کە ئەم تاکتیکە نوێیە “بڕیارێکی ئاسان نییە”.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمە نوێنەرایەتی “یەکێک لە گەورەترین کشانەوەی ڕوسیا دەکات، و ڕەنگە ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە جەنگەکەدا”، کە ئێستا لە کۆتایی مانگی نۆیەمی خۆی نزیک دەبێتەوە.

لای خۆیەوە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند “زۆر زووە باسی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە خێرسۆن بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێزی ڕووسیا لە خێرسۆن ماونەتەوە و هێزی زیاتر دەهێنرێنە ناوەوە”.

لە لایەکی دیکەوە سۆرۆڤیکین لە ڕاپۆرتەکەیدا سەبارەت بە واقیعی مەیدانەکە ڕایگەیاندووە، “دۆخەکە بەگشتی جێگیرە… تواناکانی سوپا و تواناکانی شەڕکردن وەک چەک تەقەمەنی بەرزکراوەتەوە”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بە شێوەیەکی ئەرێنی بەشداری لە پشتیوانیکردنی سوپادا کرد، ئاماژەی بەوەشکرد، “لە بەرەی خێرسۆن، زیانەکانمان ٧-٨ هێندەی زیانەکانی دوژمن کەمترە”.

خێرسۆن گرنگترین شاری ئۆکرانیایە کە لەلایەن ڕووسەکانەوە کۆنترۆڵکراوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە لە بیست و چوارەمی شوباتی ڕابردوودا.

سوپای ئۆکرانیا ماوەی چەند هەفتەیەکە هێرشی بەرپەرچدانەوەی ئەنجامداوە، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی خێرسۆن، لەکاتێکدا هەندێک ڕاپۆرت ئاماژە بەوە دەکەن کە پێشتر لە باکووری شارەکە پێشکەوتنی بەدەستهێناوە.

ھەواڵی زیاتر