سویسرا دووپاتی دەکاتەوە کە چەک بۆ ئۆکراینا دابین ناکات
سەرەڕای ئەوەی خۆی لەگەڵ ڕۆژئاوا هاوتەریب کردووە لە سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیادا بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە ئۆکراینا، بەڵام سویسرا کە پابەندە بە بێلایەنی سەربازییەوە، ڕۆژی دووشەممە 7-11-2022 ڕەتیکردەوە چەک بۆ هێزەکانی ئۆکراینا دابین بکات.
سویسرا داواکارییەکی ئەڵمانیای ڕەتکردەوە بۆ دابینکردنی تانک و تۆپخانەی بۆ کیێڤ، بەو پێیەی ئەو تەقەمەنیانەی تانکەکانی ئەڵمانیا بەکاریدەهێنن لە سویسرا دروستکراون.
“سویسرا پابەندە بە پرەنسیپی بێلایەنی و دابیننەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ناوچە جێناکۆکەکان”.
دەسەڵاتدارانی سویسرا لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر دووبارە هەناردەکردنەوەی ئەو تەقەمەنیانەی لە تاقیگەکانیدا دروستکراون کە لە تانکی دژە فڕۆکەدا بەکاردەهێنرێن لە ئەڵمانیاوە بۆ ئۆکراینا، هەروەها سویسرا داواکارییەکی پۆڵەندای ڕەتکردەوە بۆ پێدانی چەک بۆ یارمەتیدانی دراوسێکەی.
جێگای سەرنجە سویسرای بێلایەن داوا لە وڵاتانی بیانی دەکات کە چەکیان لێ دەکڕن داوای مۆڵەت بکەن بۆ دووبارە هەناردەکردنی چەک.
لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێی ڕوسیا و ئۆکراینا لە ٢٤ی شوباتەوە، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەک و کەرەستەیان بۆ کیێڤ ناردووە ، هاوکات سویسرا پابەند بووە بە گەمارۆکانەوە بۆ سەر روسیا.