ئێران: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان ڕەوانەی ڕوسیا کردووە

ئێران ڕۆژی شەممە 5-11-2022 بۆ یەکەمین جار دانی بەوەدانا کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا ناردووە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە پێش لەشکرکێشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دابینی کردووە.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی تەسنیمی ڕایگەیاند، ئەوەی باس دەکرێت لەسەر فرۆکە بێرۆکەوانەکان بە تەواوی هەڵەیە.

راشیگەیاند، ئێران چەند مانگێک پێش شەڕی ئۆکرانیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە ڕووسیا داوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕێککەوتووە بۆ دابینکردنی هەر بەڵگەنامەیەک کە هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە روسیا بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی دروستکراوی ئێران بە ناوی شەهد 136 هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی وزەی ئۆکراینا و ناوەندنی شارەکان بە کییڤی پایتەختەوە.

ھەواڵی زیاتر