پوتین سەرپەرشتی مانۆڕێکی سەربازی وڵاتەکەی دەکات

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ئەگەری دروستبوونی ناکۆکی لە جیهان و ناوچەکەدا هێشتا زۆرە و جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ئاگاداری پلانەکانی ئۆکرانیایە بۆ بەکارهێنانی “بۆمبی پیس”.

پوتین ڕاپۆرتی سێرگی شۆیگوی وه‌زیری به‌رگری ڕوسیای سه‌باره‌ت به‌ پێشکه‌وتنی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی پێگه‌یشت.

کرملین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “بە سەرپەرشتی سەرۆکی روسیا، مەشقی رێگریی ستراتیژیی هێزە وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەکانی روسیا ئەنجامدراوە، لەو ماوەیەدا مووشەکی بالیستی و کروز هەڵدراون”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەری (یارس) لە بنکەی پلێسێتسکەوە هەڵدراوە، هەروەها مووشەکی بالیستیکی (سینێڤ) لە دەریای بارێنتسەوە بەرەو رێڕەوی کورا لە کامچاتکا هەڵدراوە.

هەروەها فڕۆکەی دوور مەودای Tu-95MS بەشدارییان کرد و مانۆرەکە 5 ڕۆژ پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی ڕوسیایە لە ئۆکرانیا.

سێرگی شویگو وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند “لەژێر چاودێری پوتین، مانۆرەکە ئەنجامدرا”.

ھەواڵی زیاتر