ئەمریکا پەیامێکی “ئەتۆمی” بۆ کۆریای باکوور دەنێرێت
وێندی شێرمان جێگری وهزیری دهرهوهی ئهمریکا ئهمڕۆ سێشهممه وتی: ئهمریکا توانا سهربازییهکانی خۆی لە بهرگریی ئهتۆمی و ئاسایی و مووشهکی دهخاته خزمەتی هاوپهیمانهکانی کە ژاپۆن و کۆریای باشوورن و هۆشداریشی دایه کۆریای باکوور.
شێرمان وتیشی: دووبارە تەقاندنی مووشەکی بالیستیک و تۆپبارانکردنی کۆریای باکوور لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، کردارێکی سەربازیی ورووژێنەرە کە کۆریای باکوور ئەنجامی داوە.
شێرمان لە وتووێژەکانیدا لە تۆکیۆ، لەگەڵ چۆ هیونگ دۆنگ جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور جەختی کردەوە کە “ئەمە کارێکی نابەرپرسانە و مەترسیدار و ناسەقامگیرکەرە کە کۆریای باکوور دەیکا”.
ئەمە دووەم کۆبوونەوەی ئەو سێ بەرپرسە دەبێت لە دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی کۆریای باشوور، یۆن سیۆک یۆل لە مانگی ئایاردا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ژاپۆن و کۆریای باشوور.
ساڵێک لەمەوبەر جێگرانی وەزیرانی ژاپۆن و کۆریای باشوور دوای گفتوگۆی سێ قۆڵی لە واشنتۆن ئامادە نەبوون بەشداری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش بکەن.
شێرمان ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت کۆریای باکوور لەوە تێبگات کە پابەندبوونی واشنتۆن بە ئاسایشی کۆریای باشوور و ژاپۆن “بڕیارە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا تواناکانی بەکاردەهێنیت بۆ بەرگریکردن لە هاوپەیمانەکانیان، لەوانەش توانای بەرگری ئەتۆمی و ئاسایی و مووشەکییەکانی.
وەزیری بەرگری ژاپۆن یاسوکازو، لەم دواییانەدا رایگەیاند کە کۆریای باکوور سەرکەوتوو بووە لە کڵاوەی ئەتۆمی، هەروەها توانا موشەکییەکانی زۆر پەرەپێداوە بە هەمەچەشنکردنی تەکنەلۆژیایی، ئەمەش وایکردووە رێگریکردن لێی قورستر بێت.
هەروەها بەرپرسانی ژاپۆن هۆشدارییان داوە لە ئەگەری تاقیکردنەوەی ئەتۆمی کۆریای باکوور لە داهاتوویەکی نزیکدا.