روسیا دامەزراوەکانی وزە لە ئۆکرانیا دەکاتە ئامانج
ڕۆژی شەممە 22-10-2022 جارێکی دیکە ژێرخانی گرنگ لە سەرانسەری ئۆکرانیا بۆردومان کرایەوە و دامەزراوەکانی وزە کراونەتە ئامانج و چەندین مووشەکیش خراونەتە خوارەوە.
کاربەدەستانی ناوچەکانی ئۆدێسا ڕایانگەیاند، زیان بە دامەزراوەکانی کارەبا کەوتووە و ناوچەکانی دیکەش کێشەی کارەبایان ڕاگەیاندووە.
ئاندرێی نێبیتۆڤ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمی کیێڤ رایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا زیاتر لە 15مووشەکی روسیایان لە ناوچەی جیا جیا خستووەتە خوارەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە هەزار و 100 شار و شارۆچکەی ئۆکراینا رووبەڕووی بێکارەبایی بوونەتەوە.