وەزیری دەرەوەی فەلەستین: ئوسترالیا هەڵەیەکی ڕاستکردەوە

ئەمرۆ سێشەممە 18-10-2022 ریاز مالیکی، وەزیری دەرەوەی فەلەستین رایگەیاند، ڕاستکردنەوەی هەڵەیەکی حکومەتی پێشووی ئوسترالیا له بارەی پێگەی شاری قودسی “داگیرکراو” هەنگاوێکی گرنگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا دەبێت ئوسترالیا بەرەو گرنگترین هەنگاو هەنگاو بنێت، کە داننان بە دەوڵەتی فەلەستین، وەک بەرجەستەکردنی پابەندبوونی بە بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەت”.

لە لایەکی دیکەوە یایر لاپید سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل, بە توندی ڕەخنەی لە بڕیارەکەی ئوسترالیا گرت و ئەو هەنگاوەی بە “وەڵامێکی پەلە” وەسف کرد.

دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە باڵیۆزی ئوسترالیای بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی ناڕەزایی فەرمی پێشکەش بکات.

ھەواڵی زیاتر