حیسامەددین ئاشنا بۆ ترەمپ: دەتكوژم
ڕاوێژكارێكی باڵای سەرۆك كۆماریی ئێران لە تویتێكدا ڕایگەیاند: ڕۆژێك دێت بەدەستی خۆی و دەوڵەتەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكوژێت و لەناویی دەبات.
حیسامەددین ئاشنا، راوێژکاری حەسەن رووحانی و سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند: ترەمپ و چەند بەرپرسێكی دیكەی باڵای ئەمریكا دەكوژێت و ڕزگاریی بۆ ئێران و ئەمریكاش دەهێنێت.
دەربارەیی ئەو هێرشانەی دوای سەر كەشتییە نەوتی و گەشتیارییەكانی ئێران دەڵێت: “کەسێک کە گیانی رێبەرەکانی خۆی خۆش بوێت، یاری بە گیانی گەشتیارانی ئێمە ناکات و ئەوانەشی وادەكەن گلەی لەبەختی خۆیان نەكەن كە گیانیان لەدەستدا.
ئەم قسانەی حیسامەددین ئاشنا دوایی ئەوەهات ، بەهۆی زۆر نزیکبوونی فڕۆکە سەربازییەکان، فڕۆکەکەی هێڵی ئاسمانیی ماهان بە ناچاری و بەپەلە ئاراستەی خۆی گۆڕیوە و ئەوەش بووەتە هۆی برینداربوونی چەند سەرنشینێك.