بێنی گانتز: ئێران بەڵایەكی گەورەیە

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل، لە بارەی دۆخی ئاڵۆزیەكانی  سنوریی وڵاتەكەی لە گەڵ لوبناندا دەڵێت: وڵاتەكەی ئێران بە بەڵایەیەكی گەورە بۆ سەر جیهان دەزانێت.

بێنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەربارەی دۆی وڵاتەكەی قسە دەكات و دەڵێت: ئێران  گەورەترین کێشەی ئیسرائیلە  لە ناوچەکەدا، داوا لە سووریا و لوبنان دەکات نەهێڵن ئێران خاکی ئەوان بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل بەکاربهێنێت.

ئەوە لەكاتێكدایە، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل هێزی سەربازیی زیاتری رەوانەی سنووری باکووری خۆی کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە هێرشێکی ئاسمانیدا چەکدارێکی حیزبوڵڵا لەگەڵ چوار چەکداری دیکەی بیانی لەنزیک فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی کوژران، کە دەگوترێت هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوە.

ھەواڵی زیاتر